بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕ سێشەمە ژمارەیەک لە بلیمەتان و هەڵکەوتە زانستییەکانی ئێران لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی دیداریان کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو دیدارەدا جەختیان کرد کە ئەگەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی درێژەی ببێت کەس ناتوانێ بەر بە موسڵمانان و هێزەکانی بەرخۆدان بگرێت.
وتیشیان : دەوڵەتی داگیرکاری زایۆنی دەبێ دادگایی بکرێت.
رێبەری زبادیان کرد: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، سیاسەتی ئەم دواییەی ناو رژێمی زایۆنی ئەمریکاییەکان دایدەڕێژن؛ ئەمریکا لە جەنایەتی ئەم دواییەدا بەرپرسن.
بۆردومانەکان دەبێ خێرا بوەستێت.
ڕێبەری شۆڕش وتیان: رووداوەکانی ئێستای فەلەستین جەنایەتی ئاشکرای ڕژێمی زایۆنی و ژینۆسایدی ئاشکرایە بە پێش چاوی هەموو جیهانەوە.
وتیشیان: ناڕەزایەتی بەرپرسانی هەندێ وڵاتان و قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێمە ئەوەربووە بۆچی فەلەستینییەکان خەڵکی سڤیلیان کوشتووە؟ ئەم قسە دوورە لە ڕاشتی چونکوو دانیشتوانی شارۆچکەکان کەسانی ناسەربازی نین و چەکدارن بەڵام گریمان سڤیل بووبێتن ، چەند کەسیان کوژ اوە و چەند کەسی مەدەنی فەلەستینی لەم رۆژانەدا شەهید کراون
زیادیشیان کرد: رژێمی داگیرکەر سەد ئەوەندەی ئەم ڕێژەیە، واتا چەند هەزار ژن و منداڵ و پیرو لاوی سڤیلی لەم چەند رۆژەدا کوشتووە. بە بۆردومانی ناوەندە پڕ حەشیمەتەکان و بیاناکان کە دەزانێت شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی مەدەنیە بە پێش چاوی خەڵکی جیهانەوە خەریکە جەنایەت دەکات.
جەختیشیان کرد: دەبێ بۆردومانەکان بەپەلە ڕابگیردرێت، ئەم جەنایەتانە درێژەی ببت موسڵمانان و بەرخۆدان بێ تاقەت دەبن و کەس ناتوانێ پێشیان بگرێت
حضرت آیتالله خامنهای افزودند: البته رژیم صهیونیستی هر کاری بکند نمیتواند شکست مفتضحانه خود در این قضیه را جبران کند
Your Comment